له پاركێكی سنه دوو خوشك كوژران
وێستگه نیوز ـ
لە شاری سنە پیاوێک بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ هاوسهرهكهی، تەقە لە هاوسەرهكهی و خوشکی هاوسهرهکەی دەکات و هەردووکیان دەکوژێت، دوای رووداوەکەش هەڵدێت و خۆی دەشارێتەوە.
بە وتەی شایەتحاڵەکان، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 25ی تهمموزی 2021، بەیان، هاوسهری پیاوەکە، لەگەڵ خوشکەکەی بەناوی سەحەر لە پارکێکی گەڕەکی حاجیاوای شاری سنەدا دانیشتبوون، پیاوەکە، دێتە ئەو شوێنە لەگەڵ هاوسهرەکەی لێیان دەبێتە شەڕە قسە.
شایەتحاڵەکان باس لهوه دهكهن، لەو کاتەدا خوشکی ژنەکە هەوڵیداوە ناوبژیوانیان بکات و ئارامیان بکاتەوە، بەڵام بکوژ چەکێک لەناو ئۆتۆمبیلەکەیدا دەردێنێت سەرەتا تەقە سەحەر دەکات و دواتریش هاوسەرهکەی، هەردووکیان لەوێ دەکوژێت.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو ژن و پیاوە سێ منداڵیان هەیە و ماوەیەکی زۆر بووە کێشە لە نێوانیاندا هەبووە، ژنەکە دەمێک بوو چووبووەوە ماڵی باوکی و لەگەڵ ئەوان دەژیا.
بکوژی دوو خوشکەکە دوای رووداوەکە هەڵاتووە و خۆی شاردووەتەوە، پۆلیسی سنەش بەدوایدا دەگەڕێت.
AM:10:35:26/07/2021
ئهم بابهته 25872
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت