توركیا وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی دوێنێی شه‌ڕڤانانی له سوریا دایه‌وه‌و رایگه‌یاند كه 7 كه‌سیان كوشتووه
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه‌ی دوێێن له شاری حه‌له‌ب كرایه‌سه‌ریان، ئه‌مڕۆ هێرشێكی كردووه و به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌ت 7 كه‌س كوژراون.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ده‌ڵێت كه له تۆڵه‌ی كوژرانی دوو سه‌ربازیان كه له چوارچێوه ئۆپراسیۆنی قه‌ڵغانی فورات له سوریادا كوژراون، ئه‌مڕۆ حه‌وت كه‌سیان له‌و ناوچانه‌ی هێرشه‌كه كوشتووه‌ته‌وه به‌ڵام دیاریی نه‌كردوه كه ئه‌و حه‌وت كه‌سه سه‌ربه چ لایه‌نێك بوون.
دوێنێ له ناوچه‌ی ئه‌لبابی سه‌ربه شاری حه‌له‌ب هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هێرشیانكرده‌سه‌ر كاروانێكی سه‌ربازیی توركیا و دوو سه‌ربازیان كوشت و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان بریندار كرد.
PM:03:37:25/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 2408
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت