وێستگە نیوز-
وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک رایدەگەیەنێت، لە گەڕەکی پەنجا عەلی کەرکووک پیاوێک لەناو ماڵەکەی خۆی تەقە لە هاوسەرەكەی دەکات، ژنەکە برینداربووە و پیاوەکەش خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس كرد.
رائید عامر نووری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند، ژن و پیاوەکە لە ماڵەوە بووەتە دەمەقاڵێیان و دواتر پیاوەکە بە دەمانچە فیشەكێكی لە سنگی ژنەکەی داوە و برینداری کردووە."
ئاماژەی بەوەشكرد، ژنەکە ئێستا لە نەخۆشخانەی ئازادیی کەرکووک نەشتەرگەریی بۆ دەکرێت و لەژێر چاودێری پزیشکدایە، تەندروستیی ناجێگیرە.
بەپێی وتەی عامر نووری، دوای رووداوەکە پیاوەکە خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کردووە و ئێستا دەستبەسەرە.
دەشڵێت، "پیاوەکە لە دانپێدانانەکەدا ئاماژەی بەوەكردووە کە لە ماڵەوە کێشەی کۆمەڵایەتییان هەبووە
PM:08:39:24/07/2021
ئهم بابهته 8640
جار خوێنراوهتهوه