به‌ڤیدیۆ..مشكێكی گەورە خۆی كرد به كۆبوونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌ماندا و په‌رله‌مانتاره‌كانی تۆقاند
دانیشتنەکەی پەرلەمان
وێستگه نیوزـ
له‌كاتی دانیشتنێكی په‌رله‌مانی هەرێمێکی ئیسپانیا كچه په‌رله‌مانتارێك قسه‌ی ده‌كرد، له‌ناكاو كچه‌كه هاواری كرد وه‌ك ئه‌وه‌ی دنیا سه‌ره‌وژێر بووبێت، هۆكاره‌كه مشكێك بوو كه خۆی به دانیشتنه‌كه‌دا كردوەو بەهۆیەوە پرۆسەی دەنگدان راگیرا.
په‌رله‌مانتاره‌كان پێشبینیی ئه‌وه‌یان نه‌ده‌كرد میوانێكی ئاوا قورس و سه‌نگین بێته ناویان و دانیشته‌كه‌یان تێك بدات و شڵه‌ژان له‌ناو ئاماده‌بووانی دانیشتنه‌كه‌دا دروست بكات.
مشكه گه‌وره‌كه خۆی به‌ناو دانیشتنه‌كه‌ی هه‌رێمی ئه‌نده‌لوس كرد كه ده‌كه‌وێته باشوری ئیسپانیا و ئۆتۆنۆمیی هه‌یه، مشكه‌كه پرۆسه‌ی ده‌نگدانی په‌رله‌مانتارانی وه‌ستاند و له كورسییه‌كانیان رایانكرد تا دواجار مشكه‌كه كۆنتڕۆڵ كرا و دانیشتنه‌كه ده‌ستیپێكرده‌وه.
PM:03:57:24/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 4424
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت