وەزارەتی تەندروستی بڕیارێکی لەبەرژەوەندی مامۆستایان دەرکرد


وێستگە نیوز-

لە راگەیەندراوێکی هاوبەشیاندا وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پەروەردە رایانگەیاند، لەکاتی پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە سەرجەم سەنتەرەکاندا مامۆستایان لە پێشینەی ئەو توێژانە دەبن کە ڤاکسین وەردەگرن، دەشڵێن، "هەموو رۆژانی سێشەممە لە هەفتەدا تایبەت دەبێت بە پێدانی ڤاکسین بە مامۆستایان."

ئەمڕۆ شەممە 24ی تەممورزی 2021، وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی تەندروستی راگەیەنراوێکی هاوبەشیان لەبارەی پێدانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بە مامۆستیان بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "دوابەدوای تاوتوێكردنی بابەتی پێدانی ڤاكسین بە مامۆستایانی، لەلایەن هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەوە، بڕیاردرا بە پێدانی ئەولەویەت بە مامۆستایان بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرجەم سەنتەر و دامودەزگا تەندروستیەكان بەپێی سیستەمی خۆتۆماركردن لە ماڵپەڕی (KURDVAC) یان پێگەی ئەلیكترۆنی: (https://vac.health.digital.gov.krd)

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، بۆ ئەم مەبەستە هەموو رۆژانی سێشەممە لە هەفتەدا تایبەت بە مامۆستایان دەبێت بەمەرجێک لە كاتی گەڕانەوەی ناویان ناسنامە یان پشتگیری قوتابخانەی لەگەڵدابێت.


PM:02:10:24/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 9508 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو