ڕاپەڕین؛ باوكێك لە كاتی ڕزگار كردنی منداڵەكەیدا خنكا


وێستگە نیوز- ئەمیر حەسەن

ئەمڕۆ ئێوارە لەگوندی هەڵاوێژە  لەقەزای پشدەر هاوڵاتیەک کەپیشەی ئەندازیارە  لە فەرمانگەی کارەبای قەڵادزێ  بەناوی (ع . س . ٲ ) لەدایک بووی ساڵی 1973، لەسەر زێ بچوک لەکاتی ڕزگارکردنی کوڕە14 ساڵانەکەی  خنکا.

شۆڕش ئیسماعیل ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بە وێستگە نیوزی ڕاگەیاند، "کەمێک پێش ئێستا تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی (ع . س . ٲ ) لەدایک بووی ساڵی 1973، پیشەی ئەندازیار لە فەرمانگەی کارەبایی قەڵادزێ گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی. 

ئەوەشیخستەڕوو، ئەو ھسوڵاتیە بۆگەشت کردن سەردانی گوندی هەڵاوێژەیان کردووە.
ووتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین باسیلەوەشكرد  "ھاووڵاتیەكە لەکاتێکدا خنکاوە منداڵەکەی کە تەمەنی 14 ساڵە سەرقاڵی مەلە کردن بووە، کاتێک ژیانی منداڵەکەی کەوتۆتە مەترسیەوە باوکی بە جلی ئاسایی دەستەبەجێ چۆتە ناو ئاوەکە بۆ ڕزگارکردنی کوڕەکەی.'' 

شۆڕش ئیسماعیل ووتیشی،'' دواتر نەخۆی  بۆ ڕزگار کراوەو نە منداڵەکەشی و دەستبەجێ خنکاوە، بەڵام منداڵەکەی لەلایەن برای هاوڵاتیەکە خنکاوەکە ڕزگار کراوە کە دەکاتە مامی منداڵەکە.''

دوایی ڕووداوەکە دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن و هێزەکانی ئاسایش گەیشتونەتە شوێنی مەبەست و تەرمەکەیان گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە " .


PM:08:53:22/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 3428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت