تەرمی 'پاشای تیکتۆک' دۆزرایەوە

‌مەزهەر مەهدی

وێستگه‌ نیوزـ

پۆلیسی کەرکوک بڵاویکردەووە، تەرمی کەسێک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە "پاشای تیکتۆک" ناسراوە لە بەردەم نەخۆشخانەی شارەکەدا دۆزراوەتەوە.

پۆلیسی کەرکوک راگەیاند، ''تەرمی هاوڵاتییەک بە ناوی مەزهەر مەهدی، کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بە "پاشای تیکتۆک" ناسراوە لە بەردەم نەخۆشخانەی کەرکوکدا دۆزراوەتەوە، کە کەسێکی بە رەگەز تورکمانە و خەڵکی خورماتووە.''

رائید عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک راگەیاند، هێزەکانی پۆلیس ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی تەرمێک لە بەردەم نەخۆشخانەی کۆماری لە کەرکووک. لە کاتی چوونی هێزەکان دەرکەوتووە کە تەرمی مەزهەر مەهدیە کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک بە پاشا ناسراوە.

پۆلیسی کەرکوک ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و پشکنینی بۆکراوە و دەرکەوتووە بەهۆی جەڵتەوە گیانی لەدەستداوە، هاوکات، بەپێی توێکاری پزیشکی دادی کەرکوک هیچ ئاسەوارێکی ئەشکەنجەدان بە جەستەیەوە نەبووە.


PM:07:01:22/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 5704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت