پارەی بردنی ئۆتۆمبێل لەلایەن گەشتیارانەوە بۆ ئێران كەم دەكرێتەوە


وێستگه‌ نیوزـ

عەبدوڵڵا ئاكرەیی بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندیەكانی نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان دەڵێت، بۆ هەر ئۆتۆمبێلێكی هەرێم كە دەچێتە خاكی ئێرانەوە 250 دۆلار وەردەگیردرێت و هەوڵ دەدرێت ئەو بڕە پارەیە بكرێت بە 100 دۆلار.

عەبدوڵڵا ئاكرەیی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ''بەهۆی رێكارەكانی كۆرۆناوە لە ئێستادا پێدانی ڤیزای ئێران بۆ هاوڵاتیانی هەرێم تەنها بۆ حاڵەتی پێویستە، بەڵام لە هەرێم دەروازەكان بەڕووی هاتوچۆی گەشتیارانی ئێراندا كراوەیە.''

ئەوەسئخستەروو، ''هەركاتێك هاتوچۆ ئاسایی بكرێتەوە، چاوەڕوان دەكەن لەلایەن حكومەتی ئێرانەوە بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزا بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بدرێت.''

باسیلەوەشکردووە، پێشتر بردنی ئۆتۆمبێل بۆ ناو خاكی ئێران لەلایەن گەشتیارانەوە  لە رێگەی كۆمپانیاوە مۆڵەتی داغڵبونی ئۆتۆمبێل دەدراو بڕی 250 دۆلاریان لێوەردەگیرا كە ئەوە پارەیەكی زۆرە، لە ئێستادا كار بۆ ئەوە دەكرێت پارەكە كەمبكرێتەوە بۆ 100 دۆلار.


PM:05:38:22/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 4484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو