ئاگر لە کەمپی عەربەت کەوتەوە و منداڵێک سوتا و گیانی لەدەستدا

‌دیمەنێک لە ئاگرەکە

وێستگه‌ نیوزـ

کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە کەمپی ئاوارەکانى عەربەت کەوتەوە و چەند خێمەیەک سوتاون و منداڵێک سوتا و گیانی لەدەستدا

بەگوێرەی زانیارییەکان کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە کەمپی ئاوارەکانى ئاشتی لە ناحیەى عەربەت کەوتەوە و بەهۆیەوە چەند خێمەیەک سوتاون.

رێکان جەمال، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی راگەیاند، ''بەهۆی ئاگرەکەوە منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵ گیانی لەدەستداوە.

دابان محمد، بەڕێوبەری ناحیەی عەربەت راگەیاند، ''بەهۆی ئاگرەكەی كەمپی ئاشتی شەش  خێمە سوتاون چوار لەو خێمانە خێزانی تیا بووە و منداڵێكی هەشت ساڵ گیانی لەدەست داوە.''

ئەوەشیخستەڕوو، کەمێك پێش ئێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە. 



PM:04:30:22/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 2700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت