ئه‌مریكا له 27 ولایه‌تدا به‌دوای 200 كه‌سدا ده‌گه‌ڕێت كه تووشی ئاوڵه‌ی مه‌یمون بوون
وێستگه نیوزـ
بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه له 27 ولایه‌تی ئه‌مریكادا لایه‌نه به‌رپرسه‌كان به‌دوای 200 كه‌سدا ده‌گه‌ڕێن كه تووشی ڤایرۆسێك بوون له مه‌یمونه‌وه بڵاوده‌بێته‌وه.
نه‌خۆشییه‌كه پێی ده‌وترێت "ئاوڵه‌ی مه‌یمون" و ناوه‌نده‌كانی كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشی له ئه‌مریكا ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه سه‌رنشینانه‌ی گه‌شتێكی ئاسمانی كه له نه‌یجیریاوه بۆ ولایه‌تی جۆرجیا هاتوون، نه‌خۆشییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیاندا هێنابێت.
یه‌كێك له‌و توشبوانه به نه‌خۆشییه‌كه براوه‌ته نه‌خۆشخانه ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی نیشانه‌كانی لێ ده‌ركه‌وتوه و ئێستا حاڵه‌تی جێگیره.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن كه نه‌خۆشییه‌كه كوشنده و مه‌ترسیداره و هه‌ر یه‌كێك له‌و 200 كه‌سه مه‌ترسین بۆسه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه له ئه‌مریكادا.
PM:03:31:22/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 6008
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت