به‌ره‌یه‌كی شیعه‌ی دژبه تالیبان له ئه‌فغانستان دروست ده‌كرێت
وێستگه نیوزـ
نوسه‌رێكی روسی به‌و ناونیشانه باسی له رۆڵی دووسه‌ره‌ی ئێران له ئه‌فغانستان كردوه و رۆژنامه‌یه‌كی ئێرانیش ئاماژه به سه‌رهه‌ڵدانی به‌ره‌ی شیعه‌ی توندڕه‌و دژبه تالیبان ده‌دات.
ئیگۆر سۆبۆتین، نوسه‌ری روسی بۆ رۆژنامه‌ی گازیتای وڵاته‌كه‌ی نوسیوه كه ناكۆكیی دیپلۆماسی كه‌وتوه‌ته نێوان ئێران و ئه‌فغانستان به‌هۆی ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی جمهوری ئیسلامی باسی له سه‌رهه‌ڵدانی رێكخراوێكی توندڕه‌وی شیعه كردوه كه له ئه‌فغانستان دژی بزوتنه‌ویه تالیبان سه‌ریهه‌ڵداوه.
له ساڵی 2019شه‌وه ئیداری ئه‌فغانستان ترسی خۆی ده‌ربڕیوه له‌وه‌ی هه‌زاران چه‌كداری شیعه كه له سوریا بۆ به‌شار ئه‌سه‌د ده‌جه‌نگان بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌فغانستان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه عومه‌ر نه‌سار توێژه‌ر له ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی زانسته ئه‌كادیمییه‌كانی روسیا و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی توێژینه‌وه له ئه‌فغانستانی هاوچه‌رخ پێی وایه ئه‌و به‌ره شیعه‌یه‌ی دژبه تالیبان و سه‌ربه ئێران ئه‌وانه‌ن كه فه‌رمانده‌ی مه‌یدانیی گۆڕه‌پانه‌كانی جه‌نگن و ئه‌گه‌ر له ئێستاشدا بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌فغانستان ترس بۆسه‌ر تالیبان دروست ناكه‌ن.
AM:09:53:22/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 4108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت