سلێمانی..نهخۆشخانهیهكی دیكه تایبهت دهكرێت به كۆرۆنا
د.سەباح هەورامی
وێستگه نیوزـ
بههۆی زیادبوونی ئامارهكانی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاره نەخۆشخانەیەکی دیکەی تایبەت بەچارەسەری توشبوانی کۆرۆنا دەکرێتەوە.
د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگهیاند: دوای بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسنوری پارێزگای سلێمانی ئامادەکاری دەکرێت بۆکردنەوەی (نەخۆشخانەی فریاکەوتن بۆ توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا) كه تایبەت دەکرێت بۆ چارەسەری تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
د.سهباح ههورامی وتیشی كه ئەمە دوای ئەوەدێت ڕێژەیەکی زۆری تووشبوانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە سنوری پارێزگای سلێمانی زیادی کردووە، هەروەها داوا لە هاوڵاتیان کرد پابەندبن بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکەن .
AM:08:41:22/07/2021
ئهم بابهته 3364
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت