پارێزگای هەولێر لەبارەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی رونکردنەوە دەدات


وێستگەنیوز-

پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چەند شوێنێکی دیکە ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە گوایە لەلایەن چەند چەکدارێک لە ڕۆژانی جەژن دەستدرێژی کراوەتە سەر گەشتياران، بۆ هەموو لایەک رونیدەکەنەوە ئەو گرتە ڤیدیۆییە مێژووەکەی بۆ چەند رۆژێک پێش جەژن دەگەڕێتەوە و رێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر، هەروەها بەهەوڵی هێزە ئەمنییەکان ئاسایشی هەولێر پارێزراوە.

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر لەرونکردنەوەیەکدا کەوێنەیەکی بۆ وێستگەنیوز نێردراوە هاتووە، دوای بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەک لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چەند شوێنێکی دیکە، کە گوایە لەلایەن چەند چەکدارێک لە ڕۆژانی جەژن دەستدرێژی کراوەتە سەر گه شتياران و پاسێکی گەشتیاری و تەقەی لێکراوە، "بە هەموو لایەک ڕادەگەیەنین کە ئەم ڕووداوە بەهەموو شێویەک دوورە لەڕاستی و هیچ ڕووداوێکی لەمجۆرە و ڕووداوی تری هاوشێوەی لەڕۆژانی جەژن ڕووینەداوە."

ئەوەش هاتووە، "ئەم گرتە ڤیدیۆیە و ڕووداوەکەش کۆنە و بەماوەیەکی پێش جەژن ڕوویداوە، ئەویش وەرگرتنی ئیجرائاتی پێویست بووە بەرامبەر بەچەند کەسێکی سەرپێچیکار".

پارێزگای هەولێر دەڵێت، هاوڵاتییان و هاوشاریانی سنووری پارێزگاکە دڵنییا دەکەنەوە ڕەوشی ئەمنی و سەقامگیر هەولێ و سەلامەتی و پاراستنی گیانی گەشتیاران و سەرو ماڵی هاوڵاتییانی شارەکە، بە چاوکراوەیی و شەونخونی هێزەکانی ناوخۆ پارێزراوە.


PM:09:56:21/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 15948 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت