تەندروستی سلێمانی 5 رێنمایی سەبارەت بە دەلتا کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەئێستادا ئامارەکانی توشبوون بەکۆرۆنا و جۆری نوێی پەتاکە کە ناسراوە بە دەلتا زیادیانکردووە، بۆیە داوا لەهاوڵاتیان بەردەوامن بن لەبەکارهێنانی ڤاکسین، بەستنی ماسک و دوورکەوتنەوە کۆمەڵایەتی.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، بەراورد بە چەند هەفتەی ڕابردوو ئامارەکانی دەلتا کۆرۆنا ڕۆژ بە ڕۆژ ڕوو لە زیادبوون دەکەن، بەپێی پێشبینیەکانی پزیشکان و نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی کۆرۆنا تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەداهاتوودا زیاتر بەرز دەبێتەوە.

ئەوەش هاتووە، داوا لە هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی و سەنتەری سلێمانی دەکەن پابەندبن بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییەتەندروستییەکان لەسەرجەم شوێنە گشتییەکانی وەک بازاڕ و مۆڵ و کافتریا و خواردنگەکان و سەیرانگاکاندا بکەن و هەوڵبدەن بەریەککەوتن کەم بکەنەوە.

تەندروستی سلێمانی داوا دەکات هاوڵاتیان ئەم ڕێنماییانە جێبەجێبکەن:

1. بەکارهێنانی ڤاکسین کە لە ئێستادا هەموو جۆرەکانی بەردەستن.

2. بەکارهێنانی دەستکێش و بەستنی ماک.

3.خۆبەدوورگرتن لە تووشبوان و ئەو هاوڵاتیانەی گومانی ئەوەیان لێ دەکرێت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بن.

4.گرنگیدان بە دەست شتن و پاک و خاوێنی و خواردنی خۆراکی تەندروست و جل و بەرگ.

5.مانەوە لە ماڵەوە و دوورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی


PM:08:54:21/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 5328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو