فوئاد حسێن: دوایین قۆناغی گفتوگۆکانی ئەمریکا و عێراق بەڕێوەدەچێت

‌فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق

وێستگەنیوز-

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لەسەردانەکەی 26ی ئەم مانگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و کشانەوەی هێزە ئەمریکا  تاوتوێ دەکرێن، هەروەها لەقۆناغی داهاتوودا دوایین گفتوگۆکانی ئەمریکا و عێراق بەڕێوەدەچێت.

فوئاد حسێن لەلێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لەم کاتەدا هێزەکانی ئەمریکا لەژمارەیەکی بنکەی سەربازی عێراقدا بوونیان هەیە نەک بنکەی سەربازی تایبەتی هێزەکانی ئەمریکا وەک هەندێک لایەن باسی دەکەن، بۆیە پرسی کشانەوەی سەربازی واشنتن لەعێراق یەکێک لەتەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکان دەبێت.

باسی لەوەشکردوە، ڕەنگە عێراق و ئەمریکا دوای دانوستانەکان بگەڕێنەوە بۆ ڕێککەوتنی ساڵی 2008، هەروەها بەهۆی ئەوەی هێشتا داعش هەڕەشەو مەترسییە لەسەر ئاسایشی وڵات، بۆیەلەم کاتەشدا پێویستمان بە هاوکاری هەواڵگریی ئەمریکا هەیە.


PM:08:31:21/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت