لەوڵاتێکی عەرەبی سوپا دۆسیەی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنای وەرگرت


وێستگەنیوز-

قەیس سەعید، سەرۆک کۆماری تونس رایگەیاند، دوای ئەوەی سەرۆک وەزیران و وەزیری تەندروستی دەستیان لەکارکێشایەوە، لەئێستادا سوپای وڵاتەکەی ئیدارەدانی دۆسیەی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنای وەرگرتووە و هەڵمەتی پێدانی ڤاکسین بەشێوەیەکی چڕتر بەردەوام دەبێت.

لێدوانەکەی سەرۆکی تونس دوای ئەوەی هات رۆژی سێشەممە و بەهۆی ناکۆکی لەسەر دەسەڵاتی دابەشکردنی ڤاکسین و رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، هیشام مەشیشی سەرۆک وەزیران و فەوزی مەهدی، وەزیری تەندروستی ئەو وڵاتە دەستیان لەکارکێشایەوە.

قەیس سەعید بەرۆژنامەنوسانی راگەیاندوە، لەبنکەکانی دابەشکردنی ڤاکسین ئاڵۆزی و ناڕوونی لەکارکردندا هەیە و کەسانی ناو سیستەمی حکومڕانی بەشدارن لەو دۆخەکە، بۆیە سوپا و دامەزراوەی سەربازی ئەو دۆسیەیە بەڕێوەدەبات.

تونس بەهۆی قەیرانێکی سەختی دارایی لەماوەی رابردودا یەکێتی ئەوروپا سێ ملیۆن ژەمە ڤاکسینی بەخشتی بەو وڵاتە، بەگوێرەی ئامارەکانیش تائێستا 18000 کەس بەکۆرۆنا لەو وڵاتە مردون و 550.000 کەسیش توشبوون، هەروەها لەکۆی 11.6 ملیۆن کەسی ئەو وڵاتە940.000 هەزار کەس ڤاکسینی وەرگرتوو.


PM:06:23:21/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 4092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت