تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەدات؛ دەلتا کۆرۆنا لەتەشەنەکردنێکی خێرادایە


وێستگەنیوز-

د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەم کاتەدا کۆرۆنای جۆری دەلتا لە سلێمانی لەتەشەنەکردنێکی خێرادایە و لەدوێنێوە 8 توشبووی پەتاکە گیانیان لەدەستداوە.

د.سەباح هەورامی لەهەژماری فەرمی خۆی لەفەیسبوک نوسیویەتی، "کۆرۆنای جۆری دەلتا لە سلێمانی لە تەشەنەکردنێکی خێرادایە و لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا هەشت تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە".

19ی ئەم مانگەش د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، داوا لەسەرجەم هاوڵاتیان دەکەن پابەندی رێنماییەکان بن و ناوەندە تەندروستییەکانیش ئامادەکاری تەواو بکەن، چونکە هەڵکشانی ئەمجارەی کۆرۆنا لە قۆناغێکی مەترسیداردایە و رۆژی دووشەممە 1985 (هەزار و نۆ سەد و هەشتا و پێنج) توشبوی کۆرۆنا تۆمارکراون و 19 (نۆزدە) توشبوش مردون.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە هاوڵاتیان زیاتر پابەندی رێنماییەکان بن و ماسک بەکاربهێنن، لەقۆناغی داهاتوشدا ژمارەیەک نەخۆشخانەی دیکە بۆ پێشوازیکردن لەتوشبوانی کۆرۆنا دەکرێنەوە.


PM:05:13:21/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 6848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو