به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی تی ئێن تی-یه‌وه سێ كه‌س بوونه قوربانی
وێستگه نیوز ـ
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی تی ئێن تی، كه‌سێك گیانی له ده‌ستدا و دوانی دیكه‌ش برینداربوون، پۆلیسی راپه‌ڕینیش زانیاری زیاتر ده‌خاته‌ڕوو.
له راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی راپه‌ڕیندا هاتووه: دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ تەرمێک بەناوی (م. س. ح) لەدایک بووی ساڵی 1988 دانیشتووی گوندی سەیداحمەدان لەگەڵ دوو برینداری تر گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە لەکاتی هەڵکەندنی بیری دەستی ویستویانە TNT بەکاربێنن و دەستبەجێ پێیاندا تەقیوەتەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لەکاتی تەقینەوەکەدا کوڕێکی بریندار بووە کە تەمەنی هه‌شت ساڵە لەگەڵ مێردمنداڵێکی تر کە تەمەنی 16 ساڵە و بە رۆژانە ئیشی بۆ ناوبراو کردووە.
پۆلیسی راپه‌ڕین ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: قوربانیەکان وەستای هەڵکەندنی بیر بوون و لەکاتی کارکردن بۆ خاوەن باخێک TNTیان بەکار هێناوە، بەوتەی خاوەن باخەکەش "ئەوانی بەکرێ گرتووە تا بیری دەستی بۆ هەڵکەنن، بەڵام لەناو بیرەکە گەیشتونەتە شاخ و ویستویانە بە سود وەرگرتن لە TNT شاخەکە بشکێنن، بەڵام پێیاندا تەقیوەتەوە.
باری تەندروستی بریندارەکان جێگیرە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.
PM:03:45:21/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 7188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت