پاكستان تیتۆكی قه‌ده‌غه‌كرد
وێستگه نیوز ـ
ئاژانسی په‌یوه‌ندییه‌كانی پاكستان له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند، ماڵپه‌ڕ و ئه‌پڵیكه‌یشنی تیكتۆكیان راگرتووه، به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی ناوه‌ڕۆكی نه‌گونجاو لە تیكتۆكداو نه‌توانین بۆ رێگه‌گرتن له‌و ناوه‌ڕۆكه نه‌گونجاوه.
پێشتریش، پاكستان له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردووه‌وه سێ جار بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی چینی "تیكتۆك"ی داوه، لەدوایین بڕیاریشیدا جارێكی دیكه به هۆكاری به‌رده‌وامیدان به "ناوه‌ڕۆكی نه‌گونجاو"ی پلاتفۆرمه‌كه بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی دایه‌وه.
بەوپێیەش، له 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2020ه‌وه تا ئێستا، پاكستان بۆ چواره‌م جار تیكتۆكی قه‌ده‌غه كردووه، پاكستان به دوای هیندستاندا دووه‌مین وڵاتی ئاسیابوو كه تیكتۆكی قه‌ده‌غه كرد.
"تیک‌تۆک" ئەپێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە و لەلایەن کۆمپانیای بایتدانسی چینییەوە لەساڵی 2016دا درووستکراوە، ئەپەکە بە 40 زمانی جیهان بەردەستە و بەکارهێنەرانی لەرێگای ڤیدیۆوە بۆچوون و هەستەکانی خۆیان دەردەبڕن کە ماوەی هەر ڤیدیۆیەک لەنێوان 15 چرکە تا سێ خولەک دەبێت.
PM:12:12:21/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 13308
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت