زانایەکی ڕووسی بەهۆی سکۆتەرێکەوە گیان لەدەستدەدات

‌زانایەکی ڕووسی بەهۆی سکۆتەرێکەوە گیان لەدەستدەدات

وێستگە نیوز-

زانایەکی ڕوسی بەهۆی ڕوداوی نێوان پاسکیل و سکۆتەرێکەوە دەکەوێت بەزەویدا و دوای چەند کاتژمێرێک گیان لەدەستدەدات، بەو هۆیەوە زۆرێک لە میدیا ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە بەگرنگییەوە باسی لێوە دەکەن.


ئەو زانا ڕوسییە ناوی (ئیڤان بیگارێڤ)ەو کاتێک لە ماڵەکەی دێتە دەرەوە و بەنیازە بچێت بۆ زانکۆ، لەناکاو دووچاری بەریەککەوتن دەبێت لەگەڵ کەسێک لەبەرانبەریدا کە سکۆتەر بەکاردەهێنێت، بەو هۆیەوە دەکەوێت بەزەویدا و گورزی کوشندە بەر مێشکی دەکەوێت.

ئیڤان بێگارێڤ ڕۆژانە بە پاسکیل چوەتە زانکۆ و بەشێکی ژیانی ڕۆژانەی لەڕێگەی ئەو پاسکیلەوە بەسەربردوە، بەڵام وەک باس دەکرێت لەسەر شاڕێی تایبەت بە پاسکیلەکان کەسێک سکۆتەری بەکارهێناوە و بەشێوەی ئاڕاستەی پێچەوانە لەو شوێنەدا ڕێی کردوە، هەربۆیە لەگەڵ زانا ڕوسیەکە بەیەکدا دەدەن و ئەو کارەساتەی لێدەکەوێتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری ڕوسیا تودەی، بێگارێڤ مامۆستای زانکۆ بوە لە بەشی زانستی بایۆلۆجی، تایبەتمەندییەکەی لە بواری فیسیۆلۆجیا و زانستی فەرمانەکانی ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ بوە، هەربۆیە لای ڕوسەکان بەکەسێکی گرنگ بۆ وڵاتەکەیان ناوزەد کراوە.

زۆرێک لە میدیا ڕوسییەکان ئاماژەیان بەوە کردوە کە ئەو زانایەی وڵاتەکەیان لە زانکۆیەکی نزیک مۆسکۆ لەکاتی پاسکیلسواریدا کەسێک بە سکۆتەرێک لێیدا دەدات و سەری دەکەوێت بەزەویدا، بەو هۆیەوە دەمرێت.

دوای کەوتنەکەی لەسەر شۆستەی شەقامەکە، دەستبەجێ تیمەکانی فریاگوزاری دەیگەیەننە نەخۆشخانە، هەرچەندە هیچ هۆش و ئاگاییەکی نەبوە، لەلایەن پزیشکە پسپۆڕەکانەوە نەشتەرگەری مێشکی بۆ ئەنجام دەدرێت، بەڵام سەرجەم هەوڵەکانیان بێسود دەبن و دواجار بێگارێڤ دەمرێت.

ئیڤان بێگارێڤ لە پەیمانگایەکی تایبەت بە کێشەکانی گواستنەوەی زانیاریی کەسەکان کاری کردوە، کە ئەو پەیمانگایە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە لە گریمانەییەکانی جەستەی مرۆڤ لەکاتی خەودا، کە بە "تیۆری خەوی ئیسفەنجی" ناسراوە.


PM:11:53:18/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 4584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو