ئاهه‌نگێك نابێت له‌چك به‌سه‌ر به‌شدار بێت
وێستگه نیوزـ
ئاهه‌نگه مشتومڕاوییه‌كه‌ی "روبی" خانمه گۆرانیبێژی میسری ره‌خنه‌یه‌كی زۆری لێ‌گیرا به‌وه‌ی چه‌ند مه‌رجێكی بۆ به‌شداریكردن دانابوو، یه‌كێك له‌وانه ئه‌وه‌بوو كه نابێت كچی له‌چك به‌سه‌ر به‌شداری بكات.
مه‌رجه‌كانی روبی: ته‌مه‌نی به‌شداربوو له 25 ساڵ كه‌متر نه‌بێت، به‌شداری ته‌نها بۆ كه‌پڵه‌كانه، هه‌موو كه‌سێك ده‌پشكنرێت، به‌كارهێنانی توندوتیژی قه‌ده‌غه‌یه، ده‌بێت هه‌مووان جلی سپییان له‌به‌ردا بێت، نابێت هۆت شۆرت له‌پێی بكات یان به‌جلی وه‌رزشییه‌وه بێت، به‌كارهێنانی "تربۆن" كه جۆره له‌چكێكه و كه‌سانی باڵاپۆش ده‌یپۆشن، قه‌ده‌غه‌یه.
له هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه‌دا ره‌خنه‌یه‌كی توند له "تربۆن" له روبی گیرا، ئه‌ویش روونیكرده‌وه كه به هه‌ڵه لێكدانه‌وه بۆ مه‌رجه‌كه‌ی كراوه و مه‌به‌ستی له كه‌سانی له‌چك به‌سه‌ر نه‌بووه، به‌ڵكو هاوشێوه‌ی وشه‌ی هۆت شۆرتی ئینگلیزی ناوی ئه‌و جۆره له‌چكه‌ی به ئینگلیزی هێناوه.
PM:03:26:17/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 15284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت