کۆمپانیای مایکرۆسۆفت سیستمی کاری نوێی ویندۆزی 11ی ناساند
سیستمی کاری نوێی ویندۆزی 11
وێستگە نیوز-
کۆمپانیای جیهانی مایکرۆسۆفت سیستمی کاری نوێی ویندۆزی 11 ناساند و دبەگوێرەی راگەیەندراوێکی کۆمپانیاکەش، ویندۆزی 11 توانایەکی زیاتری هەیە و لەڕووی پاراستنی زانیارییە کەسییەکەناوە بەهێزترە.
هەروەها بەکارهێنانی ئەم سیستمە نوێییە ئاسانکاری دۆزینەوەی بەڵگە و ئەپڵیکەیشنەکان بۆ بەکارهێنەر دەکات و لە سایەی ئەم ویندۆزە نوێیەوە دەتوانرێت خێراتر زانیاری و یارییەکان بەکاربهێندرێن.
ئەو کەسانەی ویندۆزی 10یان هەیە دەتوانن بەبێ بەرامبەر ویندۆزی 11 داببەزێنن و واش بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا، ئەم ویندۆزە نوێیە بخرێتە بازاڕەوە.
PM:09:22:29/06/2021
ئهم بابهته 6012
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت