هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتاوە روونکردنەوە دهدات
وێستگه نیوز-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایدهگهیهنێت، ئەو کۆدەی کە بۆ ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بۆ شۆفێران دروستکراوە، بۆ وەرگرتنی ئامارە و وەک بەڵگەنامەی رێگەپێدان هەژمار ناکرێت.
لەنووسراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی ئهوهى خستۆتهڕوو، کۆدێکی تایبەتییان بۆ ئۆتۆمبێلی جۆری بێ سەرەتا درووستکردووە، کە تەنها ئامانج لەو کۆدە بریتییە لەوەرگرتنی ئامار، بەگوێرەی نووسراوەکەی هاتوچۆی سلێمانیش، ئەو کۆدە وەک بەڵگەنامەی رێگەپێدان هەژمار ناکرێت و لەسەر شەقامەکان کارێکی نایاساییە، ئەوەش هاتووە، "پێویستە لەکاتی بینینی ئەو کۆدەدا دەستی بەسەردابگیرێت."
لەماوەی رابردوو، وتەبێژی هاتوچۆی هەرێم رایگەیاند، سەرژمێرکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکانی هەرێم بە مەبەستی زانینی جۆر و کوالێتی و مەرجەکانی توندوتۆڵییە و تاوەکو ئێستا بڕیار نەدراوە ژمارەیان پێبدرێت.
PM:06:32:24/06/2021
ئهم بابهته 5148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت