ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ھه‌رێمی كوردستان بڵاویکردەوە، "فەرماندەکەی پەکەکە ناوی ئینان ئەحمەد میرزا چەلیکە و ناسراوە بە ئۆزگور ژیاندا، لەبارەی شەهیدکردنی پێنج پێشمەرگەکەی چیای مەتین ئاماژەی بەوە کرد، بەپێی زانیارییەکانم، بڕیاری تیرۆرکردنی شەهید غازی و چەند کەسێکی دیکە لە ئاستی باڵای پەکەکە بڕیاری لێدراوە، ئەویش بڕیاربوو ئەو کەسانەی دیاریدەکرێن، سەرەتا ئاگاداربکرێنەوە و دواتر بترسێندرێن، ئەگەرنا لەنێوببرێن".
ئینان ئەحمەد میرزا لەڤیدیۆکەدا دەڵێت، "ساڵی 2008 لەژێر ناوی نهێنیی ئۆزگور ژیاندا پەیوەندیی بە ریزەکانی پەکەکە کردووە و تاوەکو ساڵی 2010 چەکداری ئاسایی پەکەکە بووم. لە ساڵی 2010 تاوەکو 2011 پلەی (تیم قۆمیتان) بووم، ساڵی 2011 تاوەکو 2013 پلەم بەرزکرایەوە بۆ (تاخم قۆمیتان)، ساڵی 2013 تاوەکو 2016ش پلەم بەرزکرایەوە بۆ (بلۆک قۆمیتان)، ساڵی 2016ش هاتمە هەرێمی کوردستان و پلەم (بلیک قۆمیتان) بوو، لە ساڵی 2017 تاوەکو 2018ش ئەرکی فەرماندەی (ئەکادیمیای بڕانشا)م وەرگرت. ساڵی 2018 تاوەکو 2020یش پلەم بەرزکرایەوە بۆ (جەبهە قۆمیتان)، دوایین پلەم لەناو پەکەکە فەرماندەی جەبهەی مەتینا بووم".
جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام
ئەوەشی خستوەتەڕو، "لە 9ی حوزەیرانی 2021 وازی لە ریزەکانی پەکەکە هێناوە و خۆی رادەستی هێزەکانی پێشمەرگە کردووە".
ئۆزگور ژیاندا له‌تۆماره ڤیدیۆییه‌كه‌دا ئاماژەی بەوەشکرد، "ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌چیاكانی هه‌رێمی كوردستان روده‌دات، هۆكاری هێرشه‌كانی توركیا بۆ ناوچه سنوریه‌كان په‌كه‌كه‌یه، په‌كه‌كه خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ر و وڵاتپارێزی ناوچه سنوریه‌كان به‌سیخوڕ له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات و سزایان ده‌دات، یه‌كێك له‌وانه‌ش غازی ساڵح ئالیخان بوو، كه له‌سه‌ر ماڵ نیشتمانی خۆی بو تیرۆری كرد، ئه‌و بڕیاره‌ش له‌ئاستی باڵای په‌كه‌كه درابو كه تیرۆر بكرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "سه‌باره‌ت به‌روداوی شاخی مه‌تین كه بوه هۆی شه‌هیدبونی پێنج پێشمه‌رگه، به‌رۆكێتی جۆی شیمه‌ل ئه‌نجامدرا كه ئه‌و رۆكێته له‌به‌هاری 2020 له رۆژئاوای كوردستان هێندرا و وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ شه‌ڕی پێشمه‌رگه له‌گردی هه‌كاری جێگیركرا و له‌ئه‌كادیكیای شه‌هید ماهر راهێَنانی له‌سه‌ركرا و هه‌ریه‌ك له هارون ده‌رسیم و ئۆزگورد رۆژئاوا راهێنانیان له‌سه‌ركرد كه بۆ كردنه ئامانجی دژه‌تانك و ئۆتۆمبێلی زریپۆش به‌كارده‌هێندرێت".
PM:08:22:21/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 8868
جار خوێنراوه‌ته‌وه