زیاتر لە پێنج دەفتەر دۆلار لە دوکانێکدا دزرا


وێستگه‌ نیوز-
پۆلیسی راپەرین رایده‌گه‌یه‌نێت، لە بازاڕی قەڵادزێدا دوو کەسی نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەر دوکانێکی کەمالیات و زیاتر لە پێنج دەفتەر دۆلاریان لێدزیوە.

پۆلیسی راپەرین، رایگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو کەسی نەناسراو لەناو بازاڕی قەڵادزێ هێرشیان کردووەتە سەر کاسبکارێک بەناوی (ڕ . ح . ر) کە دوکانی کەمالیاتی هەیە، پۆلیس دەڵێت، دوکاندارەکە، بەوتەی خۆی "بڕی 42 هەزار و 700 دۆلاری ئەمریکی و 19 ملیۆن و 700 هەزار دیناری عێراقی" لابووە، کە هی قەرز بووە و ویستوویەتی لە دوکانەکەی خۆیدا بیداتەوە بە خاوەن قەرز.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، پاش ئەوەی کەمێک سەرقاڵ بووە دوو کەسی دەمامکدار پەلاماریان داوە و وێڕای بریندارکردنی سەرجەم پارەکانیان لێ سەندووە و رایانکردووە.

بەپێی وتەی پۆلیس، لەئێستادا لێکۆڵینەوەی ورد لە رووداوەکە دەستی پێکردووە و دادوەر بە ماددەی 406 لە یاسایی سزادانی عێراقی بڕیاریداوە بە دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.


PM:06:27:21/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 4940 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو