سەدر بۆ پێشمەرگە: رێز لە سەروەری و شکۆی دەوڵەت بگرن


وێستگه‌ نیوز-
رێبەری رەوتی سەدر، پێشمەرگە و حەشدی شەعبی دەبێت پابەندبن بە نیشتیمانەوە و رێز لە سەروەری و شکۆی دەوڵەت بگرن، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات ئێمە رێز لە رەگ و ریشەی عەرەبی بوونمان و مەزهەبەکەشمان دەگرین و داوا دەکەین هەردوولا دراوسێیەتی باشمان لەگەڵدا بکەن، چونکە نامانەوێت خۆمان بۆ لایەنێک ساغ بکەینەوە لەسەر حسابی لایەنێکی دیکە.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێکدا رایگه‌یاند، "پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لە چوارچێوەی هێزە ئەمنییەکانی عێراقدان، بۆیە دەبێت پابەندبن بە نیشتیمانەوە و رێز لە سەروەری و شکۆی دەوڵەت بگرن."

موقتەدا سەدر ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، "عێراق خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی جیاوازە، ئەگەرچی دوو تایبەتمەندی عەرەبی بوون و شێعەبوونی تێدایە، بەڵام مانای ئەوەنییە کە سونە و کورد بوونیان نەبێت و رێزی زۆرمان هەیە بۆیان."

دەشڵێت، "عێراق دەکەوێتە نێوان دوو جەمسەری عەرەبی بوون لە رۆژئاوا و باشورەوە و شیعەبوونیش لە رۆژهەڵاتەوە بۆیە لە ململانێیەکدایە، کە عەرەبی زیاتر مۆرکێکی سونەی گرتووە و لەگەڵ بەشی رۆژهەڵاتیدا کە مۆرکێکی شیعەی هەیە."

رێبەری رەوتی سەدر راشیگەیاندووە، "ئێمە رێز لە رەگ و ریشەی عەرەبی بوونمان و مەزهەبەکەشمان دەگرین و داواش دەکەین هەردوولا دراوسێیەتی باشمان لەگەڵدا بکەن، چونکە نامانەوێت خۆمان بۆ لایەنێک ساغ بکەینەوە لەسەر حسابی لایەنێکی دیکە."


PM:05:36:21/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 14104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو