پەرلەمانی کوردستان لەبارەی لێبڕینی مووچەوە روونکردنەوە دەدات


وێستگه‌ نیوز ـ
جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەبارەی لێبڕینی مووچەوە رایگەیاند، پێش سەری مانگ دانیشتنی پەرلەمان لەسەر لێبڕینی مووچە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومەت ئەنجام دەدەن.


جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: کە دانیشتنەکە پێش سەری مانگ دەبێت بەر لەوەی پەرلەمانی کوردستان لە مانگی تەمموزەوە بکەوێتە پشووی هاوینەوە.

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئێن ئاڕتی وتیشی: "حکومەت ئامادەیی خۆی بۆ دانیشتنەکە نیشان داوە".

دوێنێ یەکشەممە، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەوان لەگەڵ ئەوەدان مووچە بە تەواوی دابەشبکرێت، بەڵام ناتوانن لە ئێستاوە بڕیاربدەن ئەم مانگە چۆن مووچە دابەش دەکرێت.

رۆژی 15ی ئەم مانگە، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ بەغدا رێککەوتوون بەشە بودجەی هەرێم بگەڕێنرێتەوە.

ماوەی زیاتر لە دوو مانگە، بودجەی عیراق پەسەندکراوە، پشکی‌ هەرێم لە بودجەی عیراق بە 12.67٪ دیارییکراوە، لە بەرامبەردا، حکومەتی‌ هەرێم پابەندکراوە بە رادەستکردنی‌ ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بە نرخی‌ سۆمۆ لەگەڵ رادەستکردنی‌ نیوەی لە داهاتی خاڵە سنورییەکان، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەک لە بەغداوە نەهاتووە بۆ هەرێم.


PM:02:30:21/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 13916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت