داهاتی كۆنسێرتێكی ھونەری له‌ گه‌رمیان ده‌درێته‌ نەخۆشخانەی ھیوا

‌نەخۆشخانەی هیوا

وێستگه‌ نیوز ـ
بە مەبەستی گرێدانی ھونەر بە خەم و ئازەرەكانی خەڵكەوە گروپی قەڵای شێروانە كۆنسێرتێك ئەنجام دەدات و داھاتی تەواوی كۆنسێرتەكە دەبەخشێتە نەخۆشخانەی ھیوا.


جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

محەمەد لوقمان، رێكخەری كۆنسێرتەكە بە وێستگە نیوزی راگەیاند: "مه‌به‌ست له‌ به‌ ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌م جۆرە كۆنسێرتانە ئامانجمان كۆكردنەوەی داھاتە بۆ تووشبووانی نەخۆشی ژێرپەنجە لە نەخۆشخانەی ھیوا".

ئاماژەی بەوەشكرد: "چەند گەنجێكی گەرمیان ھەستاون بە رێكخستی ئەم كۆنسێرێتە لەگەڵ گروپی تیپی ھونەری قەڵای شێروانە، ناوبراو داوای لـە ھاووڵاتییان و بە تایبەت خەڵكی گەرمیان بەشداری لە كۆنسێرتەكە بكەن وەك پاڵپشتیەك بۆ تووشبووانی ئەو نەخۆشیە".   

چەند رۆژێک بوو ئەگەری داخستن و پەراوێزخستنی نەخۆشخانەی ھیوا کە تایبەتە بەچارەسەرکردنی تووشبووانی شێرپەنجە بووبوە جێگەی باس و خواسی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و ناڕەزایەتیەكی زۆری لای ھاوڵاتیان لێكه‌وته‌وه‌.

جێی وەبیرھێنانەوەیە بەپێی ئامارەکانی نەخۆشخانەی هیوا، پێنج مانگی ئەمساڵ هەزار و 517 تووشبوی نوێ تۆمارکراوە و بە نزیکەی رۆژانە هەشت بۆ نۆ تووشبووی نوێ تۆماردەکرێت، كه‌ 7%ـی تووشبووانیش منداڵن.


PM:12:12:21/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 4916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو