گەنجێک لە رووباری رێزان خنکا
وێستگه نیوز-
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ژمارەیەک گەنجی دانیشتووی گوندی لێرەبیری قەزای مێرگەسۆر بەمەبەستی مەلەوانی چوونەتە رووباری رێزان و یەکێک لە گەنجەکان دەخنکێت.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاویکردەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە گەنجێک بەناوی نزار سیامەند کەتەمەنی 23 ساڵ بوە، لەگەڵ هاوڕێکانی لە گوندی لێرەبیر کەدەکەوێتە سنوری قەزای مێرگەسۆر چونەتە ناو روباری رێزان و لەکاتی مەلەکردندا گەنجەکە خنکاوە.
ئهوهش خراوهته ڕوو، تیمەکانی بەرگریی شارستانیی لەدوری چەند مەترێک لەو شوێنەی گەنجەکەی تێدا خنکابو، تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە
PM:05:21:20/06/2021
ئهم بابهته 3504
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت