لاهور شێخ جەنگی: هاوپەیمانی كوردستانی وەك بیلبیلەی چاومان دەپارێزین


وێستگه‌ نیوز-
هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، دەمانەوێت یەكڕیزی لەدروشمەوە بگۆڕین بۆ كردار، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات ئەوەی ئەمڕۆش دەیبینن  هاوپەیمانی نێوان یەكێتی و گۆڕان یەكێكە لەو كارانەمان.

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەمەراسیمی ئیمزاكردنی رێككەوتنی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕاندا رایگەیاند: دەمانەوێت یەكڕیزی لەدروشمەوە بگۆڕین بۆ كردار، ئەوەی ئەمڕۆش دەیبینن  هاوپەیمانی نێوان یەكێتی و گۆڕان یەكێكە لەو كارانەمان.

هاوسەرۆكی یەكێتی ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: ئەمڕۆ توانیومانە بەشێكی زۆری گەلەكەمان یەكبخەین، كە ئەمە بۆخۆی درێژكردنەوەی بەرهەمی ئەو بەڵێنە بوو كە سەرۆك مام جەلال و كاك نەوشیروان لەرابردوودا بەڵێنیان بە گەلەكەمان دابوو.

لاهور شێخ جەنگی وتیشی: ئێمە سیاسیەت دەكەین لەپێناو خزمەتگەیان بەگەلەكەمان و وڵاتەكەمان دەكەین، بەڵێنیش دووپاتدەكەینەوە دەبێت پێكەوە بەرگری لەگەلەكەمان بكەین و  وڵاتەكەمان بەرەوە پێشەوە ببەین و هاوپەیمانی كوردستانیش وەك بیلبیلەی چاومان دەپارێزین.

هاوسەرۆكی یەكێتی راشیگەیاند: لێرەوە بەڵێن بەهەوادارانی یەكێتی و گۆڕان دەدەم بەبێ جیاوازی لەهەوڵی سەرخستنی هاوپەیمانێتیەكەدابم، بەدڵنیایشەوە سەركەوتنی گەورە بەدەستدەهێنێنین.



PM:05:14:20/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 1372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت