بافڵ تاڵەبانی: بەڵێن دەدەین جارێكی تر خوشك و برایانمان لە گۆڕان بەجێ ناهێڵێن


وێستگه‌ نیوز-
هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بەڵێنمان داوە ئەم رێككەوتنە دژی هیچ لایەنێك نەبێت و بۆ یەكڕیزی كوردستان و گەلەكەمان بێت، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات بەڵێن دەدەین جارێكی تر خوشك و برایانمان لە بزوتنەوەی گۆڕان بەجێناهێڵێن.

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەمەراسیمی ئیمزاكردنی رێككەوتنی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕاندا رایگەیاند: بەڵێنمان داوە ئەم رێككەوتنە دژی هیچ لایەنێك نەبێت و بۆ یەكڕیزی كوردستان و گەلەكەمان بێت.

وتیشی: لێرەوە بەڵێن دەدەین جارێكی تر خوشك و برایانمان لە بزوتنەوەی گۆڕان بەجێناهێڵێن، دەشمانەوێت بەم رێككەوتنە بەرنامەكەی مام جەلال و كاك نەوشیروان تەواو بكەین.




PM:04:49:20/06/2021
























ئه‌م بابه‌ته 4196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت