له باره‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی روونكردنه‌وه ده‌درێت
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی كاره‌بای نیشتمانی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی هه‌بووه و به‌م نزیكانه دۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه.
جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام
له روونكردنه‌وه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، تیایدا هاتووه: لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو، بەهۆی دابەزینی پەستانی گاز لە وێستگەی گازی خورمەلە و لەکارکەوتنی دوو وێستگەی دیکەی گازی لە هەولێر بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە، بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا بە رێژەی 400 مێگاوات لە سێ هه‌زار و 400 بۆ سێ هه‌زار مێگاوات نزمبووەوە.
ئه‌وه‌شی وتووه: هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەباش بە رێژەی 600 مێگاوات بەرز بووەوە. باسی له‌وه‌ش كردووه كه لە سەرەتای مانگی حوزەیران، خواست لەسەر کارەبا سێ هه‌زار و 800 مێگاوات بوو.
وه‌ك له روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا هاتووه: لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، خواست لەسەر کارەبا بۆ چوار هه‌زار و 400 مێگاوات بەرزبووەوە.
باس له‌وه‌شكراوه كه کێشە تەکنیکییەکانی وێستەگەکانی لە کارکەوتوو بەم زووانە چارەسەر دەکرێن و بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا دەگاتەوه ئاستی جاران.
داواشی له هاووڵاتییان كردووه بۆ پاراستنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنەڕووی کارەبا و کەمکردنەوەی بۆشاییەکە بۆ پێدانی کارەبای زیاتر دەست بە بەکارهێنانی کارەباوە بگرن و ئەو ئامێر و گلۆپانەی کە زۆر پێویست نین کەم بکەنەوە، بەتایبەتی ئەو هاوبەشانەی کە پێوەری زیرەکیان نەبەستووە و دەگاتە 52% هاوبەشانی کارەبا.
PM:12:33:20/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 13984
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت