وەزیری دارایی هەرێم: 25ی مانگ موچە دابەشدەكرێت

‌سەردانی وەزیری دارایی هەرێم بۆ پەرلەمان

وێستگە نیوز-

سەرچاوەیەك لە كۆبونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمان‌ و وەزیری دارایی ڕایگەیاند، " ئاوات شێخ جەناب لە كۆبونەوەكەدا وتویەتی بۆ ئەم مانگە لە رۆژی 25ی مانگەوە دەست بە دابەشكردنی موچە دەكەین".

ئەمرۆ دووشەممە 14ی حوزەیرانی 202. وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، "مانگی رابردوو كورتهێنانمان لە داهاتەكاندا هەبووە، ئەم مانگە ناهێڵین ئەم رووداوە دووبارە ببێتەوە".

موچەی ئەم مانگی فەرمانبەران سەرەڕای لێبڕینی 21% نزیکەی دە رۆژ دابەشکردنی دواکەوت بە بیانووی کەمی داهاتەوە، پەرلەمانتارەکانی پارتی، یەکێتیان بە نەگەڕاندنەوەی داهاتەکانی شاری سلێمانی بۆ گەنجینەی وەزارەتی دارایی تۆمەتبار کرد و لەبەرامبەریشدا پەرلەمانتارانی یەکێتی، پارتیان بە نەگێڕانەوەی داهاتی نەوت و  دەروازەی برایم خەلیل تۆمەتبارکرد.



PM:03:29:14/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 16924 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو