بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان دەستەبەسەر 207 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا

‌راگەیەندراوی ئاسایش:دەستەبەسەر 207 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا

وێستگە نیوز-

لە هەڵمەتێکی بەرفراوانی هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان لە دوو پرۆسەی جیاوازدا دەستەبەسەر 207 کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆین و تلیاک گیرا.

 
ئاسایشی سلێمانی ڤیدیۆی دانپێدانانی باندێکی بازرگانیکردنی بە ماددە هۆشبەرکان بڵاوکردەوە، بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی ئاسایشی سلێمانی، دانپێدانانی ئەو تۆمەتبارانەی تێدایە کە لەسەر بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرکان دەستگیرکراون.
 
بەهۆی باری ئەمنییەوە، ئاسایشی سلێمانی چەند ناوێكی لە ڤیدیۆکەدا سانسۆر کردووە.
 
سەرەتا کەسێک بە ناوی (م.ح.ح) قسە دەکات و باس لەوە دەکات کە "ساڵی 1978 لەدایکبووم، رەگەزنامەی هۆڵەندام هەیە و لە هۆڵەندا دادەنیشم، لە ساڵی 1996ـەوە لە هۆڵەندا دەژیم، خاوەنی کۆمپانیای (...........) کە کاری گواستنەوەی پۆست بووە لە ئەوروپاوە بۆ کوردستان، ماوەی 11 ساڵیشە ئەو کارە دەکەم".
 
دواتر کەسێکی دیکە بەناوی (ع.ح.ع) قسە دەکات بە گوتەی خۆی دانیشتووی شاری دهۆکەو لە دایکبووی ساڵی 1984ـەو پیشەی مامۆستایەو دەڵێت: "لە ساڵی 2014 کاتێک دۆخی مووچە ئاوای لێهات، بەدوای کاردا گەڕام، ئامۆزایەکم کۆمپانیای پۆستی هەبوو لە ئەوروپا بۆ کوردستان، لە ساڵی 2018 بوومە ژمێریاری گشتی کۆمپانیای (........)".
 
لە بەشێکی دیکەی دانپێدادانەکە (ع.ح.ع) دەڵێت: "لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵ بەو پێیەی ژمێریاری کۆمپانیام، خاوەنی کارەکەم لە هۆڵەنداوە تەلەفۆنی بۆ کردم و پێی گوتم برادەرێک بەناوی (............) هەیە و قسەی لەگەڵ بکە هەندێک کەلوپەلی هەیە بۆی رەوانە بکەی بۆ ئەوروپا.
 
هەر بەپێی گرتە ڤیدیۆی دانپێدانانی ئەو باندە، کەسێکی دیکە بەناوی (م.ح.ح) لە دانپێدادانەکە دەڵێت: "خەڵکی شاری دهۆکم، لە ساڵی 2017وە لە کۆمپانیای (.............) کاردەکەم، کرێکاربوومە لەوێ، لقی دهۆکم بەڕێوەدەبرد.
 


PM:03:08:14/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 4288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو