په‌رله‌مانی كوردستان له باره‌ی لێبڕینی مووچه كۆده‌بێته‌وه
وێستگه نیوز ـ
په‌رله‌مانی كوردستان له باره‌ی به‌رده‌وامی لێبڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پرسی داهات و خه‌رجی كۆده‌بێته‌وه و به وته‌ی ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی‌ش، ئه‌مڕۆ وه‌زیری دارایی له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه‌یان له باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی كۆده‌بێته‌وه.
عومەر گوڵپی، ئەندامی لیژنەی دارایی له پەرلەمانی کوردستان بە وێستگه نیوزی راگه‌یاند: هاتنی وەزیری دارایی لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی لیژنە پەرلەمانییەکەیە لەگەڵ چوار وەزیری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە وەزیری دارایی دوایینیانە.
عومەر گوڵپی وتیشی: "رێژە و ژمارەکان ئەوە دەردەخەن کە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسستی بەڕێوەدەچن و یاسای چاکسازی وەک پێویست جێبەجێ ناکرێت، بۆ ئەو مەبەستە ئێمە پێشتر بۆ بەدواداچوونی هۆکارەکانی و کۆمەڵێک پرسی دیکە لەگەڵ وەزیرانی ناوخۆ، پێشمەرگە، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کۆبووینەوتەوە کە لەگەڵ هەموویان سەرۆکی لیژنەی چاکسازی ئامادەبووە، بەیانیش کۆتایی پێدێت".
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بەوەدەدات لە خانەنشینی نایاسایی و پاسەوانی و هێزی پێشمەرگە هیچ هەنگاوێکی کرداری نەنراوە و چاکسازییەکان لەمبارەیەوە لە سفرەوە نزیکن، سەبارەت بە کاروباری شەهیدانیش چاکسازییەکان لەنێوان 4٪ بۆ 12 ٪ دەبێت، چاکسازییەکانی وەزارەتی ناوخۆش ئەوەیە تەنیا رێنماییەک دەرچووە و یەکەیەک دروستکراوە، هیچ پاسەوانێک رێکنەخراوەتەوە، بۆیە لەم وەزارەتەش رێژەکە لە سفرەوە نزیکە، "بۆیە بەگشتی رێژەی چاکسازییەکان و جێبەجێکردنییان زۆر زۆر کەمە".
بە وتەی عومەر گوڵپی، کۆبوونەوەکانی لیژنەکەیان لەگەڵ ئەو چوار وەزیرەی حکومەت لەسەر راسپاردەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستانە، بۆیە لەپاش تەواوبوونی کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری دارایی، راپۆرتێک لەبارەی کۆبوونەوەکانییانەوە لەگەڵ وەزیرەکان دەدەنە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان.
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، رۆژی چوارشه‌ممه 16ی حوزه‌یرانی 2021، په‌رله‌مانی كوردستان له باره‌ی به‌رده‌وامی لێبڕینی مووچه كۆده‌بێته‌وه.
AM:11:06:14/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 3784
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت