قایمقامی سۆران لەبارەی گەنجینەکەی سرێشمە: 264 سکەی کانزایی دیکەشمان دۆزییەوە
وێستگه نیوز ـ
قایمقامیەتی سۆران رایگەیاند، دوای ئەوەی چواری ئەم مانگە لە گوندی سرێشمە گەنجینەیەک دۆزرایەوە، لیژنەی تایبەتیان پێکهێناوە و کۆی سکە دۆزراوەکان رادەستی ئەنجومەنی ئاسایش کراوە و هەمان ئەو پارچانە نیە کەوا لەسۆشیال میدیادا بڵاوبوه‌تەوە.
قایمقامیەتی قەزای سۆران لە راگەیەنراوێکیدا دەربارەی ئەو سکانەی لەماوەی رابردوودا لەدەڤەری سۆران دۆزرایەوە و بووە جێی باسی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، رایگەیاند: "رۆژی 4ی حوزه‌یرانی 2021، له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌ك له گوندی سرێشمه به‌ناوی (ر) له‌كاتی كاركردنی له پارچه زه‌وییه‌ك، گۆزه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت و به‌هۆی ئامێری (حه‌فاره) گۆزه ده‌شكێت، هه‌ر له‌لایه‌ن هه‌مان هاووڵاتییه‌وه پارچه سكه كانزاییه‌كان كۆده‌كرێنه‌وه، دوای سێ رۆژ پارچه سكه‌كان كه (204) پارچه بوون، راده‌ستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كات".
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "له‌سه‌ر فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆ و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، بۆ به‌دواداچون له‌م كه‌یسه، له‌لایه‌ن قایمقامیه‌تی قه‌زای سۆران لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه كه پێكهاتبوون له هه‌ریه‌ك له نوێنه‌رانی قایمقامیه‌تی سۆران، ب. ئاسایشی سۆران، ب. پۆلیسی سۆران و ب. شوێنه‌واری سۆران له‌ژێر چاودێریی قایمقامی سۆران دروستبوو، دوای سه‌ردانی مه‌یدانی و لێكۆلینه‌وه و به‌دواداچونێكی زۆر له‌لایه‌ن لیژنه‌وه، كه به‌رده‌وام له په‌یوەندیدا بوون، به هاوكاریی خه‌ڵكی گوندەکە (264) پارچه سكه‌ی كانزایی دیکەش له هه‌مان شوێن دۆزرانه‌وه".
هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، لە ئێستا تێكڕای ئه‌و پارچه سكانه له‌ژێر ده‌ستی لیژنه‌کەدایه 468 (چوار سەد و شەست و هەشت) پارچه سكه‌ی دۆزراوه‌ن و راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌واری سۆران ده‌كرێن.
لە بەشیکی دیکەی راگەیەنراوەکەی قایمقامیەتی سۆراندا هاتووە، به‌پێی زانیارییە سه‌ره‌تاییه‌كان سکەکان دراوی كۆنن، هه‌روه‌ها ئه‌و پارچه ڤیدیۆ‌و وێنانه‌ی له سۆشیال میدیا بڵاوبوونه‌ته‌وه، دوور‌و نزیك په‌یوه‌ندی به‌و رووداوه‌وه نیه و شێوه و پێكهاته‌شیان جیاوازه.
بەپێی زانیاریەکان لیژنەکان دوای شەش رۆژ لەدۆزینەوەی پارچەی یەکەم، لیژنەکان چونەتە ئەو شوێنەی پارچەکانی لێبووە.
بە گوێرەی وتەی شایەت حاڵێک سکەکان زیون و پێشتریش لەو ناوچەیەدا لە ساڵی 1933 چەند سکەیەکی دیکە دۆزراوەتەوە، بەڵام تا ئێستا سەردەمی ئەم سکانە و مێژەوەکانیان دیاری نەکراوە.
گوندی سرێشمە دەکەوێتە سنووری شارۆچکەی خەلیفان لە قەزای سۆران.
AM:09:24:14/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 6204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت