کارگێڕی یەکگرتوو: رێگری نەکرێت شەڕی پەکەکە و تورکیا قورستر دەبێت

‌لۆگۆی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

وێستگە نیوز-

کارگێری ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو دەڵێت، وێنەیەک کە پڕە لە شەڕ و ئاڵۆزی باڵی کێشاوە بەسەر وڵاتدا، دەشڵێت، "هۆشداری دەدەین رێگری نەکرێت شەڕی پەکەکە و تورکیا قورستر دەبێت."


سەڵاحەدین بابەکر کارگێری ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو لە میانی بەشداریکردنی لە دیدارێکی تەلەفزیۆنی رایگەیاند، تارمایی شەڕی کوردان باڵی کێشاوە بەسەر نیشتیماندا و وێنەیەک کە پڕە لە شەڕ و ئاڵۆزی باڵی کێشاوە بەسەر وڵاتدا، دەشڵێت، "پەکەکە گلەیی لە ئێمە ناکات چونکە دەزانێت ئێمە چەند هەوڵی ئاشتی دەدەین لە باکوری کوردستان."

باسی لەوەشکرد، ناکرێت حزبی دەسەڵات بیت و خۆت بکەیت بە ئۆپۆزسیۆن، وتیشی، یەکگرتوو رێککەوتنێکی سیاسی لەگەڵ هیچ حزبێکدا نییە، بەڵکو لێگەیشتن و گفتوگۆی لەگەڵ حزبەکاندا هەیە.

راشیگەیاند، دەسەڵات دەیەوێت گەمەیەکی سیاسی پەیڕەو بکات کە هەڵبژاردن سودی نییە، لە هەڵبژاردن دەترسێت بۆیە خەڵک نا ئومێد دەکات.

لەبارەی بەشداریکردنیشیانەوە لە هەڵبژاردندا باسی لەوەکرد، پرۆژەیەکی هاوبەشمان داوەتە حزبە ئۆپۆزسیۆنەکان هەتا پێکەوە بە یەک لیست بەشداری هەڵبژاردن بکەین.

ئەوەشی خستەڕوو، دۆستایەتی و پەیوەندیمان لەگەڵ ئەردۆغان هەیە، بەڵام بۆ کاری خێری بەکارمان هێناوە.


PM:11:34:13/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 2432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو