كاروانێکی تری ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا لە جۆری ڤایزەر گەیشتە عێراق

‌گەشتنی ڤاکسینی ڤایزەر

وێستگە نیوز-

وەزارەتی تەندروستی عێراق گەیشتنی بڕێکی تر لە ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنای لەجۆری ڤایزەری ئەمریکی ڕاگەیاند.


وەزارەتی تەندروستی حکومەتی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە، 13ی حوزەیرانی 2021. ڕاشیگەیاندووە، "دەستبەجێ ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر بۆ ئەوەی ڤاکسینەکە بگەیەنرێتە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان".

وەزیری تەندروستیی عێراق، حەسەن تەمیمی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا 11ی نیسانی 2021. گەشتنی 50 ھەزار دۆز ڤاکسینی دژەکۆرۆنا لە جۆری ڤایزەر وەک قۆناغێکی یەکەم لە ئەمریکاوە بۆ عێراق راگەیاندوو و وتی: " ڤاکسینی ڤایزەر لە سەرجەم نەخۆشخانە و بنکەکانی تەندروستیی بەردەست دەبێت".

No description available.

No description available.


PM:09:41:13/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 3184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت