قوباد تاڵەبانی نەخۆشخانەی بەشی فریاكەوتنی مناڵانی لە شاری سلێمانی كردەوە
وێستگه نیوز-
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لهگهڵ وەزیری تەندروستی و بریكاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی، ژمارەیەك خزمەتگوزاری تەندروستی لە شاری سلێمانی كردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە قوباد تاڵەبانی، نەخۆشخانەی مناڵان و بەشی فریاكەوتنی مناڵانی لە شاری سلێمانی كردەوە، دواتر بەشی چاودێری وردی لە نەخۆشخانەی مناڵبون كردەوە.
جێگری سەرۆکی حکومەت، بەشی چاودێری وردی كۆرۆنا (24 تەختی) كردەوە و نەخۆشخانەی هەرس و جگەریشی لە سلێمانی بەسەركردەوە.
هاوكات جێگری سەرۆك وەزیران، سوپاسی وەزارەتی تەندروستی و پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی كرد، لەپای ئەو خزمەتە تەندروستییانەی پێشكەش بە خەڵكی شاری سلێمانی دەكەن و ئەمەشی بە ئەولەوییەتی كاری حكومەت دانا.
ئهوهشى خستهڕوو، "ژێرخانێكی تەندروستی تاڕادەیەك شیاو بنیاتنراوە بەتایبەت بۆ بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا" هەروەها وتیشی "سەرجەم ئەو ئامێر و خزمەتگوزارییە نوێیانەش لە نەخۆشخانەكان ئێستا دادەنرێن بۆ نەخۆشییە نوێیەكان دەكرێت لەكات و ساتی جیاجیا بۆ خزمەتی ڕەوشی تەندروستی بەكاربهێنرێن و كەڵكیان لێوەربگیرێت".
PM:05:16:13/06/2021
ئهم بابهته 3784
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت