وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق: 15 كه‌سى دیكه‌ له‌ عیراق به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا


وێستگه‌ نیوز-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 3 هه‌زار و 952 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، 15 كه‌سيش به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 3 هه‌زار و 952 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون، كۆى گشتى تووشبون به‌ كۆرۆنا گه‌شته‌ ملیۆنێك و 254 هه‌زار و 643 كه‌س.

وه‌ك له ‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 15 كه‌س به‌هۆی  كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه و 4 هه‌زار و 29 كه‌سیش چاكبوونه‌وه‌ كۆى گشتى چاكبونه‌وه‌ش ملیۆنێك و 172 هه‌زار و 227 كه‌سه‌ به‌ رێژه‌ی 93.4%.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، تا ئێستا 699 هه‌زار و 531 كه‌س له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه‌.


PM:04:35:13/06/2021




ئه‌م بابه‌ته 2636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو