چوار شەپۆلی گەرما ڕوو لە عێراق و هەرێم دەکات


وێستگه‌ نیوز-
کەشناسێکی شارەزای عێراقی پێشبینی دەکات ئەمساڵ چوار شەپۆلی توندی گەرما ڕوو لە عێراق و هەرێم بکەن، رایده‌گه‌یه‌نێت، لە 10 ڕۆژى کۆتایی ئەم مانگە شەپۆلی یەکەم دەگات و پلەکانی گەرما دەچێتە 50 پلەی سەدی. 

واسق سەلامی، شارەزای عێراقی لە بواری کەشناسی 13ی حوزەیرانی 2021 لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، "ئەمڕۆ و سبەی کەشی هاوینەی ئاسایی بەردەوام دەبێت، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیدا پلەکانی گەرما زۆر بە کەمی بەرزدەبنەوە، بەڵام هەر لە تێکراکانی خۆیان دەمێننەوە". 
 
وتیشی، "لە 10 ڕۆژی کۆتایی ئەم مانگەدا، یەکەم شەپۆلی گەرما ڕوو لە عێراق دەکات و سەرەتای ئەو شەپۆلەش لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیدا دەست پێی دەکات و پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوریی عێراق بەربەستی 50 پلەی سەدی تێپەرێنێت".


PM:04:11:13/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 3364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو