سبەى شەقامێکی سلێمانی دادەخرێت
وێستگه نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، سبەینێ لەسەر شەقامێک بەشێوەیەکی کاتی بەربەست دادەنرێت و دادەخرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، شۆفێرانی ئاگاداردەکەنەوە کە سبەینێ دووشه‌ممه شه‌قامی سه‌ره‌كی (سلێمانی – هوانه) له پردی وڵوبه‌وه تاوه‌كو به‌رده‌م بنكه‌ی ئاسایشی شێخ عه‌باس ئاڕاسته‌ی ده‌رچوون له سه‌نته‌ری شار، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به‌ربه‌ستی بۆ دادەنرێت.
هاتوچۆی سلێمانی ئاماژه یه‌وه‌شده‌كات، له كاتژمێر 9ی بەیانی دووشەممەدا، به مه‌به‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانییه‌وه بەربەستەکان دادەنرێت.
PM:03:30:13/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 2572
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت