سبه‌ینێ شه‌قامێكی سلێمانی داده‌خرێت
دیمەنێک لە شاری سلێمانی
وێستگه نیوز ـ
بەگوێرەی وتەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی، سبەینێ لەسەر شەقامێک بەشێوەیەکی کاتی بەربەست دادەنرێت و دادەخرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، شۆفێرانی ئاگاداردەکەنەوە کە سبەینێ دووشه‌ممه شه‌قامی سه‌ره‌كی (سلێمانی – هوانه) له پردی وڵوبه‌وه تا به‌رده‌م بنكه‌ی ئاسایشی شێخ عه‌باس ئاڕاسته‌ی ده‌رچوون له سه‌نته‌ری شار، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به‌ربه‌ستی بۆ دادەنرێت.
هاتوچۆی سلێمانی دەشڵێت، له كاتژمێر نۆی بەیانی دووشەممەدا، به مه‌به‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانییه‌وه بەربەستەکان دادەنرێت.
لە ماوەی رابردووش‌دا، چەند جارێک شارەوانی پارێزگا و قەزا و ناحیەکانی هەرێم چەند شەقامێکی سەرەکییان داخستووە، کە ئەوەش بەربەستی هاتوچۆی بۆ شۆفێران دروستکرد.
PM:03:29:13/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 7864
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت