هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر: كارئاسانی ته‌واو بۆ بارزگانانی سووته‌مه‌نی و به‌نزین كراوه
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی
وێستگه نیوز ـ
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و به‌نزینه‌ی له سلێمانی هه‌یه له‌چاو شوێنه‌كانی دیكه ئۆكتانی به‌رزه و ده‌شڵێت، "له ناوه‌ڕاست و خوارووی عیراق حكومه‌ت پاڵپشتی به‌نزین ده‌كات بۆیه هه‌رزانه، ئه‌گه‌رنا له كه‌ركوكیش به كارت به‌نزین دابه‌ش ده‌كرێت".
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: تا ئێستا هه‌ر بازرگانێك ویستبێتی به‌نزین هاورده بكات له پارێزگای سلێمانی كارئاسانیان بۆ كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان مۆڵه‌تیان پێبدرێت و به‌نزین له ده‌ره‌وه هاورده بكه‌ن.
وتیشی: "ئێستا مۆڵه‌تی هێنانی به‌نزین له لای ئێمه نه‌ماوه، به‌ڵام هیچ بازرگانێك كه نووسراوی پاڵپشتیمان بۆ كردووه بۆ وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان تا مۆڵه‌تی هێنانی به‌نزینی پێبدرێت نه‌هاتووه‌ته‌وه بۆ لامان گله‌یی بكات كه ئیشه‌كه‌ی بۆ نه‌كرابێت".
له باره‌ی جیاوازی نرخی به‌نزین له نێوان شاره‌كانی هه‌رێم و شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عیراق، پارێزگاری سلێمانی وتی: "له‌وێ حكومه‌ت پاڵشتی ده‌كات، به‌ڵام لێره حكومه‌ت پاڵپشتی به‌نزین ناكات".
وتیشی: "له كه‌ركوك چونكه نزیكه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌نزین به كارت دابه‌ش ده‌كرێت، ئه‌ویش به‌سه‌ر شۆفێرانی بارهه‌ڵگر و تاكسی كه بۆ هه‌فته‌یه‌ك 80 لیتریان پێده‌درێت، جگه له‌وه‌ش كوالێتی به‌نزینه‌كه باش نییه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه مژده مه‌حمود، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: "دوای کۆمەڵێ بەدواداچون و قسەکردن لەگەڵ هەندێ بازرگان و کۆمپانیا، گەیشتینە ئەوەی کە ئەگەر دەسەڵات رێگری نەکات ئەوە لەماوەی یەک هەفتەدا نرخی بەنزین دەکەین بە 480 دینار، بەڵام چونکە ئەو دوو حزبە بۆ کۆمپانیاکانی خۆیان قۆرخیان کردووە، ناهێڵن کەسی تر بەنزین داخڵ بکات و خۆیان بەئارەزووی خۆیان نرخەکە بەرز دەکەنەوە".
ئه‌وه‌شی نووسیوه: "ئەو دەسەڵاتە بەهەموو شێوەیەک باری سەرشانی خەڵکی گران کردووە، لەلایەک مووچە نادات بەخەڵک، لەلایەکی تر باجی لەسەر هاوڵاتیان زیاد کردووە و بەنزین و هەموو کەلوپەلێکی لەسەر هاوڵاتیان گران کردووە".
ده‌شڵێت: "بۆیە دووبارە تەحەداتان دەکەم، کە ئێوە راستدەکەن و ئەو زیادەی پارەی بەنزینە نادزن بۆ خۆتان، ئەوا رێگە بدەن نرخی بەنزین بکەین بەو نرخەی کە دەیڵێین".
PM:03:11:13/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 4124
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت