مستەفا كازمی: سوپاس بۆ زیقار


وێستگە نیوز-
سەرۆككوەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت، هێشتا ناسریەی بریندار زۆری ماوە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ژیانی شایستەی خۆی بە هەماهەنگی رۆڵەکانی.

مستەفا کازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بەردی بناخەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ناسریەی دانا و لە تویتێکدا نووسیویەتی "ئەمڕۆ سەردانی زیقاری مێژووییمان کرد بۆ کردنەوەی چەند پرۆژەیەکی راگیراو و بەڵێنمان دا بۆ تەواوکردنیان. 

ئاماژە بەوەشدەكات، هێشتا ناسریەی بریندار زۆری ماوە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ژیانی شایستەی خۆی بە هەماهەنگی رۆڵەکانی. سوپاس بۆ زیقار. 

دەشڵێت، داواکارییە رەواکانتان بەرپرسیارێتییە و جێبەجێکردنیشی ئەرکە."


PM:09:42:12/06/2021








ئه‌م بابه‌ته 3960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت