دەسترێژی گولـلە لە فەرماندەیەکی سەربازی پارتی کرا

‌دەسترێژی گولـلە لە فەرماندەیەکی سەربازی پارتی کرا

وێستگە نیوز- لەنیا بەختیار

پەیامنێری وێستگە نیوز لە سلێمانی دەڵێت، " پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ فەرماندەیەکی یەکەی 80ی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان لەنزیک تێرمیناڵی شارەزوور بەر دەستڕێژی گولە دەدرێت"، پۆلیسی سلێمانی-ش هەواڵەکە پشت ڕاستدەکاتەوە.


بەوتەی پەیامنێری وێستگەنیوز، " ئەمرۆ شەممە 12ی حوزەیرانی 2021 کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ، (ر،ق)، کە فەرماندەیەکی پێشـمەرگەیە لە لیوای سێی پیادەی سەر بە یەکەی هەشتای پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ کەسێکی دیکە بە رێگاوەبوون بۆ چوون بۆ پرسەی کەسێک،  لە کاتی گەڕانەوەدا چەند کەسێک بۆسەیان بۆ داناوە و لە بەردەم تێرمیناڵی شارەزووردا دەستڕێژی گولـلەیان لێکردووە".

لەسەر رووداوەکە وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، هەواڵەکە بۆ وێستگە نیوز، پشت ڕاستکردەوە و لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، " پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و وتەی ئەو فەرماندە سەربازییەی پارتی وەرگیراوە، ئێستا دۆسییەکە رەوانەی لای دادوەر کراوە بۆ فەرمانی دەستگیرکردنی تۆمەتباران".

سەرکەوت ئەحمەد، ئەوەشی خستەروو، " تائێستا نازانریت ئەو کەسانەی کە دەسترێژی گولـلەیانکردووە و چەند کەس بوون و بەرەو چی ناوچەیەک هەڵاتوون، بەڵام لەگەڵ دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردنیان و سەرداوی لیۆڵینەوەکان گەران بەدوایایاندا چڕتر دەکەینەوە".

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە درێژەی لێدوانەکەی بۆ وێستگە نیوز، ئەوەشی خستەڕوو، " فەرماندە سەربازییەکی پارتی دۆخی تەندروستی جێگیرە" بەڵام ئاماژەی بە ژمارە و جۆری ئەو فیشەک و چەکانە نەکرد کە لە رووداوەکەدا بەکارهاتووە و بەردەستی پۆلیس کەوتوون.


PM:06:11:12/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 28880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت