هەڵمەتێکی هۆشیاری بۆ كه‌م به‌كارهێنانی ئاو بەڕێوەدەچێت

‌بەنداوی دەربەندیخان


وێستگەنیوز-

دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان بەرامبەر زیانەکانی بەفیڕۆدانی ئاو و پاراستنی ئاسایشی ئاو، بۆ ماوەی دوو هەفتە هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوە بەناوی (هه‌ڵمه‌تی به‌ فیڕۆی مه‌ده‌)  بەڕێوەدەچێت.

لوقمان شێروانی به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی هۆشیاری لە ده‌سته‌ی ژینگه‌ بەوێستگەنیوزی راگەیاند، بەهەماهەنگی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم و بۆ ماوەی دوو هەفتە  (هه‌ڵمه‌تی به‌ فیڕۆی مه‌ده‌) بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان بەرامبەر زیانەکانی بەفیڕۆدانی ئاو بەڕێوەدەچێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لەهاوڵاتیان دەکەن لەم کاتەدا کە وشکەساڵی رووی کردوەتە ناوچەکە هاوکاربن لەکەم بەکارهێنانی ئاو، بەتایبەت لەسەرەتای ئەم ورزەدا ئاستی ئاوی ژێرزەویش کەمیکردوە بۆیە پاشەکەوتکردنی ئاو و کەم بەکارهێنانی ئەرکێکی نیشتیمانی هەموو لایەکە.

لای خۆیەوە ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو‌ و ئاوەڕۆ ‏لە ‏هەرێمی ‏كوردستان رایگەیاند، بەهۆی كەمبارانییەوە سەرجەم ‏سەرچاوەكانی ئاوی كوردستان كەمیان كردووە.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو‌ و ئاوەڕۆ ‏لە ‏هەرێمی ‏كوردستان، ئەوەشی ‏خستەڕوو ئەگەر خەڵكی هاوكاریان بێت ئەمساڵ گرفتی گەورەیان نابێت. وەک ئەو وتی "بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمی ئاو ئەمساڵ حكومەت بڕی ‏دوو ملیار ‌و 500 ملیۆن دیناری دابینكردووە ئەوەش هاوكارێکی باشمان ‏دەبێت."‏
 
بەپێی ئامارەکانی ئاو‌ و ئاوەڕۆ ‏لە ‏هەرێمی ‏كوردستان رۆژانە لە هەرێمی كوردستان لە رێگەی 91 پرۆژە ‌و 5710 بیرەوە نزیكەی دوو ملیۆن مەتر سێجا ئاو دابەش دەكرێت.‏


AM:10:12:11/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 2904 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو