بەڤیدیۆ.. دوو رووداوی سەختی هاتوچۆ مردنی دوو کەسی لێکەتەوە

‌دیمەنی رووداوەکان

وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ لەسەر جوتسایدی بنەسڵاوە و رێگەی هەولێر-مەخمور دوو ڕووداوی هاتوچۆ روویانداوە کە دوو ئۆتۆمبێل لە دوو ماتۆڕسکیل دەدەن، لەئەنجامیشدا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکان گیانیان لەدەستداوە.

بەڕیوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، "کاتژمێر 5:15 خولەکی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر جوتسایدی بنەسڵاوە لە نزیک مزگەوتی سەعید نەورەسی ماتۆڕسکیلێک هەوڵی دا لەلای ڕاستی بارهەڵگرێکەوە تێپەڕێت و بچێتە ناو جوتسایدی باداوە، لەهەمان کاتیش بارهەڵگرەکە پێچی دەکردەوە بۆناو هەمان جوتساید، بۆیە ماتۆڕسکیلەکە کەوتە گۆشەی مردوی بارهەڵگرەکە و بەسەری کەوت."  

ئەوەش هاتووە، "بەداخەوە لەئەنجامی ڕووداوەکە شوفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا، خۆشی لایەنی خەتابار بوو بەپێی لێکۆڵینەوە، چونکە لەلای ڕاستی بارهەڵگرەکە هەولی تێپەڕاندنی دا."  

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی دیکەی هاتوچۆی هەولێر، لە ڕووداوێکی دیکەدا لە شەقامی سەرەکی ( هەولێر. مەخمور) ماتۆڕسکیلێک هەوڵیداوە ڕێڕەوی بگۆڕێت بۆچوونە لای چەپی ڕێگایەکە بە لە ناکاوی و بەبێ ئەوەی حساب بۆ ئوتومبێلەکانی دوای خۆی بکات، بۆیە کەوتە سەر ڕێڕەوی مارسیدسێکی تایبەت و خۆی پیاکێشە بەداخەوە لەئەنجامی ڕوداوەکە شوفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا، کە "هەر خۆشی لایەنی خەتاباری ڕوداوەکە بوو."  



PM:10:48:10/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 6940 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو