سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی: خەڵکێکی زۆر پرسیار لەلابردنی ڤیزا دەکەن

‌دیمەنێک لە خاڵی سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئێران

وێستگە نیوز-

سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی دەڵێت، "ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەكەی بڕیاری لابردنی ڤیزای 45 رۆژەی نێوان ئێران و عیراقی بە مەرجی ئەنجامدانی كاری هاوشێوە لەلایەن عێراقەوە دەركرد"، دەشڵێت،"بابەتی لابردنی ڤیزا بەندە بە رەزامەندی حكومەتی عێراق".

مەهدی شوشتەری، سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئەمرۆ پێنج شەممە 10ی حوزەیرانی 2021 بڵاویكردەوە، كە لە لایەن هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانەوە زۆر لەبارەی لابردنی ڤیزا لەنێوان و ئێران و هەرێم پرسیار دەكرێت، لابردنی ڤیزا پێش وەختە ئەنجومەنی وەزیرانی  وڵاتەكەی بڕیاری لەسەر داوە و مەرجی بۆ داناوە.

ڕاشیگەیاندووە، "بڕیاری لابردنی ڤیزای 45 رۆژەی نێوان ئێران و عێراقی بە مەرجی ئەنجامدانی كاری هاوشێوە لەلایەن عێراقەوە دەركراوە بەم شێوەیە جێبەجێ كردنی بابەتی لابردنی ڤیزا بەندە بە رەزامەندی حكومەتی عێراقەوە".

دەقی ڕوونكردنەوەكە :

ئاماژە بە پرسیاری زۆری هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستانی عێراق لەسەر هەڵگرتنی ڤیزای نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق، ئاگادارتان دەكەینەوە ئەنجومەنی وەزیرانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە كۆبوونەوەی رۆژی چوارشەمە ۹ی حوزەیرانی ٢٠٢١ بڕیاری لابردنی ڤیزای ٤٥ رۆژەی نێوان ئێران و عێراقی بە مەرجی ئەنجامدانی كاری هاوشێوە لەلایەن عێراقەوە دەركرد. بەم شێوەیە جێبەجێ كردنی بابەتی لابردنی ڤیزا بەندە بە رەزامەندی حكومەتی عێراق و واژۆكردنی رێكەوتنامەی هەڵگرتنی ڤیزای نێوان هەردوو وڵاتەوە.


PM:05:13:10/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 1988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت