هێرشی مووشه‌كی كرایه سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د
بنکەی ئاسمانی بەلەد
وێستگە نیوز-
سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، كه‌مێك پێش ئێستا ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك و كاتیۆشا ئاراسته‌ی بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د له باكووری به‌غدا كران.
بەپێی هەواڵی ئەو دەزگا میدیاییانە، له ناوه‌ند و بنكه سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ته‌واوی عێراقدا زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێدراوه، و تا ئێستا ورده‌كاری هێرشه مووشه‌كییه‌كه نه‌زانراون.
هاوكات هێرشه‌كه چه‌ند كاتژمێرێك دوای ئه‌وه روویداوه، كه قاسم موسڵیح، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی حه‌شد له ئه‌نبار، له لایه‌ن فه‌رمانده‌یی گشتیی ئۆپراسیۆنه‌كانی عێراقه‌وه ئازاد كرا و له ئه‌نبار پێشوازی لێكرا، له كاتێكدا ناوبراو تۆمه‌تبار بوو به پیلاندانان بۆ هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌منیداری گشتیی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌هدی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌كه‌ی رایگه‌یاندبوو، هۆكاری فشار و دژایه‌تییه‌كانی عه‌سائیب ئه‌وه‌یه، كه بڕوایان وایه پێویسته به هێزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكرێته ده‌ره‌وه.
PM:10:37:09/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 3460
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت